کوردستانی

سلێمانى پڕبووه‌ له‌ گه‌شتیار و جێگه‌ نه‌ماوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانى پڕبووه‌ له‌ گه‌شتیار و جێگه‌ نه‌ماوه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ‏سلێمانی رایگه‌یاند، لە ‏سێیەم رۆژی جەژندا گەشتیاران بە لێشاو روویان لە شاری ‏سلێمانی كردووە و لە ئێستادا لە 70% هوتێل‌ و مۆتێلەكان پڕبوون ‌لە گەشتیار.

گۆران قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ‏سلێمانی ‏ رایگەیاند "لە ‏سێیەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە، هاتنی گەشتیاران بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بە لێشاو بۆ ‏شاری سلێمانی دەستپێكردووە و لە بازگەكاندا بە باشی پێشوازییان لێدەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرجەم هوتێل‌ و مۆتێلەكان ئامادەكاریان بۆ هاتنی گەشتیار كردووە، تائەمڕۆ لە 70% هوتێل‌ و مۆتێلەكان پڕبوون لە گەشتیار و شوێنیان نەماوە".

وتیشى "ئەوەندەی بە ئێمە گەیشتووە ‏زیاد لە 100 گرووپی گەشتیاری لەم چەند رۆژەدا سەردانی شاری ‏سلێمانییان كردووە، هاوكات لە شاری سلێمانی شوێنی ‏مانەوەی یەك كەس لە پێنج هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تادەگاتە نزیكەی ‌‏100دۆلار، بەڵام گەشتیار بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت بەپێی توانای خۆی ‏شوێنی مانەوەی هەڵبژێرێت".

رێژین ره‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى دوكان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان و رۆژانى پشووى جه‌ژن، چاوه‌ڕێى هاتنى زیاتر له‌ 120 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كه‌ین بۆ سنورى قه‌زاى دوكان".

ع
Qaiwan
Qaiwan