کوردستانی
هیچ بڕیارێك نییه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی له لایه‌ن په‌ڕه‌ى سۆشیال میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى كردووه و هیچ بڕیارێك نییه بۆ گرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى هاتوچۆى سلێمانى كه تێیدا ئۆتۆمبێلێك له‌كاتى رووداوى هاتوچۆ بووه‌ته دووبه‌ش، ته‌نها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێران پابه‌ندى رێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن و تیژڕه‌وى نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ش هه‌رێمى كوردستان نییه و ده‌ره‌وه‌ى وڵاته و به‌پێى گرته‌كه‌ش پێده‌چێت وڵاتى هیندستان بێت و روونیش نییه ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تایه یان نا، چونكه ئۆتۆمبێله مۆڵه‌تدراوه‌كانیش تیایاندایه به رووداوێكى ئاسایی ده‌بنه‌وه دوو پارچه و سێ پارچه.
مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى كردووه و دواى بڕیاره‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ داى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، هیچ بڕیارێكى تر نییه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان و بگره به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك بافڵ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان ده‌درێت، به جۆرێك خاوه‌نه‌كانیان زیانمه‌ندنه‌بن.
بیروڕا



