کوردستانی
دواى جه‌ژن گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌واوبوونى پشووى جه‌ژن، گفتوگۆكانى هه‌ردوو وه‌فدى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه بۆ راگه‌یاندنى حكومه‌تى نوێ.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "دواى پشووى جه‌ژن هه‌ردوو وه‌فدى یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنى كۆتایی ده‌كه‌ن له باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان "رێككه‌وتنه‌كه له ماوه‌ى 10 بۆ دوو هه‌فته‌ى دواى جه‌ژن ئه‌نجامده‌درێت، چونكه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتى و پارتى پێكدێت و یه‌كێتیش له‌م كابینه‌یه‌ك به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه به‌شداریی حكومه‌تى كردووه و ئه‌وه‌ش مه‌رجى سه‌ره‌كیی حزبه‌كه‌بووه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
ع
بیروڕا



