کوردستانی
کەمال جەباری: ئۆتیزم دەبێتە مەترسییەکی گەورە لە داهاتوودا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/2،سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هەرێمی کوردستان بووەتە زیندانێکی گەورە بۆ منداڵانی ئۆتیزم و رێژەکەش ساڵ لە دوای ساڵ بەرزدەبێتەوە، سەرباری هەوڵەکانی رێکخراوەکەیان بەڵام لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک پێویست هاوکاریی ناکرێن و لە خەمی خێزان و منداڵە ئۆتیزمەکانیاندا نین.
کەمال جەباری، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵ لە دوای ساڵ رێژەی ئۆتیزم لەناو منداڵانی کوردستان بەرزدەبێتەوە و حکومەتییش لەم کارەساتە بێدەنگە بەجۆرێک لە ساڵی 2008دا لە 150 منداڵ تەنها یەکێکیان تووشبووی ئۆتیزم بووە، بەڵام لەئێستادا لە 90 منداڵ، یەکێکیان توشبووی نەخۆشییەکەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا سێ هەزار و 900 منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەیە بەشێوەیەک هەزار و 350 منداڵیان لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، لە پارێزگای سلێمانی 950 منداڵی ئۆتیزم هەیە و لە پارێزگای دهۆکیش 900 منداڵ هەیە و رێژەکەش بەردەوام بەرزدەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر حکومەت هاوکار نەبێت لە کردنەوەی سەنتەرەکانی راهێنان و پەروەردەی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم، بوونەتە بارگرانییەکی گەورە لەسەر خێزانەکانیان، هەر بۆیە داوا لە حکومەت دەکەن مۆڵەت یان کارئاسانی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بکات کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە، وە هەروەها ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە لە کرێی ئاو و کارەبا و باجەکانی تر ببەخشرێن تاوەکو بتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن چونکە خەرجی منداڵانی ئۆتیزم زۆرە و لەئێستادا خێزانەکان توانایان نەماوە".
ب ح

بیروڕا