ئابووری
دانەغاز ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازى به‌رزكردووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
کۆمپانیای دانەغازو کرێسێنت پێترۆلیۆم رایگه‌یاند، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەم ساڵەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و دوو كۆمپانیایه هاتووه "به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى غاز دەستکەوتێکی گرنگه، بەراورد بە ساڵی 2017 ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی 75٪ بەرزبووتەوە".
هه‌روه‌ها "ئاستی بەرهەمهێنانی غازی کۆندێنسەیتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 15 هەزار و 200 بەرمیلی رۆژانە بەرزکردووتەوەو، رۆژانە 1070تۆن غازی شلی ئێڵ پی جی بەرهەمدەهێنن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەهەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆکاری رەخساندنی 20 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ".
باس له‌وه‌شكراوه "پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر، کە بڕیارە ئاستی بەرهەمهێنانی بەڕێژەی 50٪ بەرزبکاتەوە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو، پێشبینی دەکەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتودا تەواو بکرێت".
ع
بیروڕا



