کوردستانی

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی جێبەجێکردنی پلانی رۆژانی جەژن و ئاماری هاتنی گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرد.

گۆران قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 50 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری سلێمانی کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوەی پشووی رۆژانی جەژن ئەمڕۆ و سبەینێشی ماوەو پێشبینی دەکەن ژمارەیەکی گەشتیاری زیاتر روو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بکات و ژمارەکە بەرزببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ پێشوازیی و پێدانی رێنمایی بە گەشتیاران، تیمەکانیان پلانی رۆژانی جەژنی رەمەزانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان