کوردستانی

بزووتنەوەی سۆسیالیست وەڵامی محەمەدی حاجی مەحمود دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی سۆسیالیست وەڵامی محەمەدی حاجی مەحمود دەداتەوە
مەودا میدیا-

مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان کە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود سەرۆکایەتیی دەکات لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەڵامی لێدوانەکانی ئەمڕۆی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەداتەوە.

مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان رایگەیاند "هەندێک کەس دەیانەوێت بە بەخشینی تۆمەت و هەڵدانەوەی کۆمەڵێک ناپاکی خۆیان دەست بۆ خەڵکانێکی پاک و بەئەزموون ببەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوانە دەیانەوێت بەڕشتنی فرمێسکی تیمساحی خۆڵ لە چاوی خەڵکی بکەن و کەسابەت و بازاڕ گەرمی خۆیان بەخوێنی شەهیدانەوە بکەن وەک پیشەی هەمیشەییان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "خەڵکانی سەرکەوتوو  رابردوویان تێپەڕاندووە و ناگەڕێنەوە بۆ زەلکاوی بۆگەنی وشکبووی کەسانی دۆڕاو و دارووخاو".

باسی لەوەشکردووە "بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عیراق ئێستا بەپێی دیسیپلینی حزبی کارو بەرنامەکانی خۆی جێبەجێ دەکات لەسەرجەم ئۆرگانەکانی حزب ، بەخوێندنەوەی واقعی رووداوەکان خۆی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان سازو ئامادە دەکات کە لە ناوچەکەو عیراق و هەرێمی کوردستان روودەدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan