کوردستانی
راگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/9، بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (کوردسات) راگەیەندراوێکی لەبارەی بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەکەیان بڵاوکردەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (کوردسات) رایگەیاند "لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لەژێر رۆشنایی فەرمان و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکارییان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەر ئەو بنەمایە، دوای چەندین جار دواخستنی کاتی کۆنفرانس، رۆژی هەینی (2025/4/4) فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/895) لە 2025/3/27یان لە رێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشتووە، کە کۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەرکرد تاوەکو (4/10) کۆنفرانس ببەستن".
ئەوەشی خستەڕوو ""لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی کۆمسیۆن ئامادەی کاتی دیاریکراو (10ی 4ی 2025) بوون، ئەمڕۆش جارێکی تر ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاریی لە وادەی (10ی 4) کردوە و کاتێکی تر دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆیان بە جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەن".
ب ح

بیروڕا