کوردستانی

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/9، بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چۆتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردنەوە سکاڵاکاری بێهۆش کردووەو موبایلەکەی بردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووەو توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکە بەناوی (پ، ع، ح) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan