کوردستانی

تێچووی حەجی ئەمساڵ ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێچووی حەجی ئەمساڵ ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکرایکرد بۆ فەریزەی حەجی ئه‌مساڵ بڕی حەوت ملیۆن دیناری عیراقی بۆ فڕۆكه‌ و پێنج ملیۆن و نیویش بۆ رێگەی وشكانی دیاریكراوه.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بر مەودا میدیای راگەیاند "بە دوو رێگە حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن ئەوانیش رێگەکانی وشکانی لەرێی پاس و ئاسمانییە و بۆ هەریەکەیان نرخ دیاریکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو ناوی چوار هه‌زار و 185 كه‌س لە هەرێمی کوردستان بۆ حه‌ج گه‌ڕابۆوە، به‌ڵام ئه‌مساڵ پشكی هه‌رێم زیادیكردووه‌ بۆ پێنج هه‌زار و 120 حاجی".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ له‌و ژماره‌یە دوو هه‌زار و 560 كه‌س له‌ رێگه‌ی وشكانی و ئه‌وانی تریش به‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ به‌ڕێده‌كرێن بۆ سعودیه‌، بۆ فڕۆکە بڕی حەوت ملیۆن و رێگەی وشکانیش پێنج ملیۆن ونیو وەک تێچووی حەج دیاریکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan