کوردستانی

مەسرور بارزانی: هیوادارین ئاشتی جێگرەوەی شەڕ بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: هیوادارین ئاشتی جێگرەوەی شەڕ بێت
مەودا میدیا-

نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی میوانانی ناوخۆیی و دەرەوە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەک یەکێک بەشدارانی دیدارەکە ئاشکرایکرد نایانەوێت هەرێمی کوردستان لەو ئاڵۆزییانەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە تێوەبگلێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "گۆرانکاریی خێرا و چاوەرواننەکراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات و گرنگە ئەوانیش لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەوان لە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە تەشەنەی ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیری ناوچەکە نین و دەیانەوێت رۆڵێکی کاریگەر لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە بگێڕن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێران لە ناوچەکە لاوازنەبووەو رۆڵێکی کاریگەری هەیە و ئەوان پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ ئێران هەیە، دەکرێت هەرێمی کوردستان رێگەی لێکنزیکبوونەوەی ئیران و ئەمەریکا بێت نەک لایەنگیری یەکێک لەو دووڵاتە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan