ئابووری

داهاتی تاک 137 هەزار بێت هەژار نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی تاک 137 هەزار بێت هەژار نییە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عیراق بڵاویکردەوە، ئەگەر داهاتی مانگانەی تاک 137 هەزار دینار بێت هەژار نییە.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند "ناوەڕاستی ئەم مانگە وەزارەتەکەیان ستراتیژییەتی رووبەڕووبوونەوەی هەژاریی رادەگەیێنێت".

وتیشی "ئامانجیش لەم پڕۆژەیە ئەوەیە تا ساڵی 2029 رێژەی هەژاریی زیاتر دابەزێنن و دۆخی ژیانی هاوڵاتییان باشتر بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە عیراق هەر کەسێک داهاتی لە 137 هەزار دینار کەمتربێت مانای وایە لە خوار هێڵی هەژارییە، تێکڕای خێزانیش لە عیراق پێنج بۆ شەش کەسە و هەر خێزانێکیش ئەگەر داهاتی لە 637 هەزار دینار کەمتر بێت، لەناو هێڵی هەژاریدا هەژمار دەکرێت".

لاى خۆیەوە مه‌حمود عوسمان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى سه‌رژمێریی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و داتایه‌ به‌پێى سه‌رژمێریی دیاریكراوه‌ كه‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو له‌عیراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا".

ع
Qaiwan
Qaiwan