ئابووری

هەرێم ئامادەنییە تەواوی نەوت رادەست بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم ئامادەنییە تەواوی نەوت رادەست بکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەى نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەپێی یاساى بودجەى فیدراڵى، پێویستە هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکات، بەڵام هەرێمى کوردستان رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی رەتکردووەتەوە.

ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامى پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "پێشتر حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر 46 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆ رێککەوتوون، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم داواىکردووە ئەو بڕە بۆ 69 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە زیادبکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەرپرسانی هەرێم بە بەغدایان راگەیاندووە کە زیادکردنی بڕی نەوتەکەیان بۆ  کۆمپانیاى دانە غازە لەبەرانبەر بەرهەمھینانى گاز و دابینکردنى بۆ پێداویستییەکانى حکومەت، بەڵام وەڵامی وەزارەتى نەوتى عیراق ئەوەبووە کە ئەم بابەتە لە دەسەڵاتى ئەواندا نییە و پەیوەستە بە یاساى بودجەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "کێشەکانى پێشتر لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانى نەوت و گرەنتی دابینکردنى خەرجییەکانیان لەداهاتوودا وەک خۆیان ماونەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan