کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کریستیانەکان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی, سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هیوادارە ئەم بۆنەیە ببێتەمایەی تەبایی و برایەتی زیاتر لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی عیراق و کوردستان".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (د. خ) پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان دەکەم و ئاواتەخوازم لە کەشێکی ئارام و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.
هیوادارم ئەم بۆنەیە، ببێتە مایەی تەبایی و برایەتی زیاتر لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا و وێنای هەرێمەکەشمان کە هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پێکهاتە جیاوازەکان بووە جوانتر و گەشاوەتری بکەین.
جەژنتان پیرۆز و هەر شادبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ب ح

بیروڕا