کوردستانی

وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمارنەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمارنەكراوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەكراوەو بۆ كۆنتڕۆڵكرنی نەخۆشییەکەش ئامادەن هاوکاریی تەندروستیی کەرکوک بکەن.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "ساڵانی رابردوو چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون هەبووە، بەڵام سەرکەوتووانە بنەبڕکراوە و ئێستاش خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی گومان لێکراویش نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمەکانیان رۆژانە بەدواداچون بۆ نەخۆشییەکە دەکەن، بەڵام ئەوەی لە عیراق ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گومان لێکراو هەیە و ئامادەن هاوکارییان بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی مردنی تای خوێنبەربوون زۆرە لەنێوان 50 بۆ 60% چونکە نەخۆش، تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan