کوردستانی
شهپۆلێكى باران بارین ههرێمى كوردستان دهگرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارەزایەكی بوارى كهشوههوا رایگهیاند، له رووى دووشەممەى ئهم ههفتهوه لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دهبارێت، بەڵام پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كهشوههوا به مهودا میدیاى راگهیاند "رۆژى دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو".
وتیشى "لە ئێوارەوه بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی سۆران و راپەرین ھەورەبروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم، بەڵام لە ھەندێك ناوچەی ناوەراست و رۆژئاوای عیراق ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبێت".
ئەوەشی خستۆتەروو پلەکانی گەرما 2 پلە بەراورد بە رۆژى یەكشەممە بەرزتردەبنەوە و ھەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت بەھۆی ھاتنی شێوە".
ع
بیروڕا



