ئابووری
هه‌ژمارى من ده‌كرێت به پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من له نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم گواسترایه‌وه، له‌داهاتووشدا ناوه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه "هه‌ژمارى من ناوه‌كه‌ى بۆ پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌گۆڕێت".
هه‌روه‌ها "یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون و بڕیار وایه له داهاتوو ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ بكرێت".
مه‌ودا میدیا زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه "گۆڕینى ناوى هه‌ژمارى من یه‌كێكى تر بووه له داواكارییه‌كانى یه‌كێتى كه له پارتى كردووه و پێداگریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوى هه‌ژمارى من بگۆڕێت وه‌ك مه‌رجێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژى رابردوو، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكدا وتى "باشییه‌كانى هه‌ژمارى من و له‌گه‌ڵ ته‌وتینى مووچه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌یانكه‌ین به شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌ران".
ع
بیروڕا



