دێرین جەمال
ئەو خەونەی کە چاومان بۆ نەنوقاند بەخێرایی تێمان پەڕاند
بەیانییەک بەدەنگی هاوار و یاریی منداڵانی گەڕەک بەئاگا هاتم، بەخێرایی لە جێگەکەم هەڵسام و دەرگای حەوشەم کردەوە، رامکردە لایان و دەستمکرد بە یاریکردن، تەماشامکرد منداڵێکی هاوتەمەنی خۆم لە سوچێکی دیواری ماڵەکەی بەرانبەرمدا وەستا بوو و بانگی کردم، بەڵام من لە خۆشیی یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانمدا وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست.
کات رۆیشت، رۆژێک دەچووم بۆ قوتابخانە لەگەڵ هاوڕێکانمدا، لەسەر رێگەکەم هەمان منداڵم بینی و بانگی کردمەوە، بەڵام من لە خۆشیی ئەوەی یەکەم رۆژم بوو دەچووم بۆ قوتابخانە دیسانەوە وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست، کات تێپەڕی، رۆژێک دەچووم بۆ کۆلێژ و خۆم ئامادەکردبوو بۆ ئاهەنگی کۆتایی ساڵ، هەمان منداڵم لەسەر رێگەکەم بینی و بانگیکردم، بەڵام من لە خۆشیی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەم وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست.
کات تێپەڕی، لە باخچەیەکدا بووم خۆم ئامادەدەکرد وێنەی کاتی هاوسەرگیریم بگرم، هەمان منداڵ لەوبەری شەقامەکەوە بانگیکردم و بەهۆی سەرقاڵیم بە وێنەگرتنەوە وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست. کات تێپەڕی..
رۆژێک لە نەخۆشخانەی منداڵبوون بووم، لەبەردەم ژووری نەشتەرگەریدا وەستابووم و فایلم پڕ دەکردەوە تا یەکەم منداڵم بهێنمە دنیا، لە بەرانبەر ژووری فایلەکەدا هەمان منداڵم بینی و بانگیکردم، بەڵام من لە خۆشیی ئەوەی دەبم بە دایک وەڵامم نەدایەوە و پشتگوێم خست..
کات تێپەڕی، دەڕۆیشتم بۆ کۆلێژ، ئاهەنگی دەرچوونی کوڕەکەم بوو، هەمان منداڵم لەوێ بینی، ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی دیکە، بەس سەیری دەکردم و بانگی نەکردم، ئەمجارەیان من بانگی ئەوم کرد، کاتێک هات بۆ لام لێم پرسی: تۆ چیت دەویست لەمن؟ هەمیشه لەسەر رێگەم بوویت و بانگت دەکردم، کەچی ئەمڕۆ بەس تەماشت کردم؟ لە وەڵامدا پێی وتم: زۆر بانگم کردیت، حەزم دەکرد بەیەکەوە یاری بکەین. منیش وتم: دەی ئێستا دەتوانم یاریت لەگەڵدا بکەم، بەڵام ئەو دایە قاقای پێکەنین و وتی: تازە کات زۆر تێپەڕیوە و تۆ گەورە بوویت، من خەونەکانت بووم، کێ بینوێتی گەورە لەگەڵ منداڵ یاریی را و ڕاوێن و چاوشارکێ بکات!
خ.غ