دێرین جەمال
دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و هەژاربوونی رەسەنایەتی
لەدوای راپەڕینەوە هەستمان بە کەمێک ئازادی و سەربەستیی خۆمان کرد، دەنگماندا بە حکومەتێکی کوردی، تا چیدی کورد لە چوارچێوەی رەسەنایەتیی کەلەپوری کوردی و کولتوور و بەها جوانەکانی مێژووی خۆیدا بمێنێتەوە، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان پەخشی کوردیمان بینی، لەپاش چەند ساڵێک پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ئاسمانی ئەمە زیاتر دڵخۆشکەر بوو، ئیتر ئێمەش وەکو میللەتانی تر دەتوانین لەڕێگەی دەسەڵاتی چوارەمەوە خۆمان بە جیهان بناسێنین .
چۆن رابردوومان، ئەو ستەم و زۆردارییانەی بەرانبەری گەلی کورد کراون لەڕێگەی میدیاوە پیشانبدەین، هەر لە کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و تەعریب، چەندین بەندیخانەی وەک ئەمنەسوورەکە بۆ سادەترین بەهاکانی مرۆڤایەتی و چەوساندنەوەی مرۆڤە شۆڕشگێڕەکان، دەستدرێژییکردنە سەر ئابڕووی خێزانەکانیان و گۆڕی بەکۆمەڵ و کۆچ و رەو، ئەمانە و چەندین و چەندان کاری تری نامرۆڤانە بەرانبەر گەلی کورد، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی رۆژئاوایی و کلیپی بێ مانا و دوور لە دابونەریتی کوردەواری و دۆبلاژکردنی زنجیرە بیانی .
کاریگەریی میدیا لەسەر کۆمەڵگە
ئەم کارانەی میدیای کوردی بەشێوەیەک کاری کردووەتە سەر کۆمەڵگە تا ئەو رادەیەی بەشێک لە خێزانەکان پەرتبوون و لێکهەڵوەشاندنی لێبکەوێتەوە، وەک روونە میدیاکان لەم هەرێمەی ئێمەدا لەلایەن چەند حزبێکەوە ئاراستە دەکرێن، هەندێک لە میدیا بەئاشکرا زمانحاڵی حزبەکەیانن، هەندێکی تریشیان بەناوی میدیای سەربەخۆوە ریکلامی بازرگانی و سیاسی دەکات و ماکیاج بۆ حزب دەکات، لەکاتێکدا روونە ئەو جۆرەش لە میدیا میدیای سێبەرن، زۆرێک لە میدیاکان بەر نامەی شادی پەخش دەکەن، وەک چێژبڕکێ و نمایشی جلوبەرگ و بەزمی بەزم و چەندەها بەرنامەی دیکە کە پارەیەکی خەیاڵییان بۆ تەرخان کراوە، لەکاتێکدا کە بەهەزارەها هەژار هەیە لەم هەرێمەدا لەسەر سفرە و خوانی بەتاڵ و جلوبەرگی نییە لە بەریاندا لەسەر تەختی شانۆی کوردایەتی باجی بە کوردبوونی خۆی دەدات، کەچی لە بەرنامەیەکی وەک بەزمی بەزم وەک گاڵتەجاڕی نمایشی چیرۆکەکانی ژیانیان دەکات .

هۆکاری نیگەرانیی بەرانبەر میدیای کوردی
ئەوەی جێگەی نیگەرانیی زیاترە لەم هەرێمەدا، سەرەڕای بوونی ئەو هەموو میدیایە کە چەندین کەناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی و میدیای بینراو بیستراومان هەیە نەیانتوانیوە تا ئاستێکی باش خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەن، سەرەڕای ئەوەی ئەم میدیایانە لەلایەن بەرپرس و سەرکردە گەورەکانی کوردەوە چاودێری دەکرێن.

من لێرەوە بە میدیاکان دەڵێم: دەستان خۆش! ئەمەیە ئاوڕدانەوە لە زامە رەشەکانی قوربانیانی ئەم گەلە، ئاوا کورد بەجیهان دەناسێنن، تا وەکوو قوربانیانی میللەتانی تر وڵاتێکی سەربەخۆمان هەبێت، ئەوەندە ئەندێشە و کارەساتمان زۆرە بەشی چەندین رۆمان و شیعر و دراما هەیە.
لەکۆتاییدا دەڵێم: دەبووایە میدیا کوردییەکان هەمیشە باسی ئەندێشەکانی کوردی بکردایە، تا کەمێک گەنجەکانمان رابردووی خۆیان بناسیایە نەک بەشێوازێک کە لە ئاکار و رەسەنایەتیی کوردی وەلا نرێن.
ر.س