کوردستانی
سەعدی پیرە: کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد یەکێتی و پارتی هاوڕان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەم هەنگاوەش هەرێم لە دۆخی چەقبەستوویی رزگار دەکات و کارانەبوونی پەرلەمانیش زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگە و متمانەی خەڵک و دۆستەکان بە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات و دەبێتە هەنگاوێکی باش بۆ پێکهێنانی حکومەت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە خولەکانی پێشوو پەرلەمانی بۆ ماوەیەک سەرۆکی نەبووەو پەرلەمانتارێک بەشێوەی کاتی راسپێردراوە تاوەکو بە فەرمی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت و کابینەی نوێی حکومەت پێکدێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ لایەنێک زۆرینەی بەدەستنەهێناوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەت، یەکێتیش بەرنامەی خۆی هەیە بۆ حکومەت و دەیەوێت دابەشکردنی پۆستەکان بەشێوەی شەراکەتی راستەقینە بێت نەک موشارک، بۆیە یەکێتی فەرمانڕەوایی یەکلایەنە رەتدەکاتەوە".
باسی لەوەشکرد "ئەگەر لایەنێک بیەوێت هەموو پۆستە باڵا و ئەمنییەکان لای خۆی بێت ئەوە خوازیاری هاوبەشی نییە بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی یەکێتی و پارتی یەکتریان قبوڵە".
وتیشی "کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر سیاسین و زیاتر بۆ نەبوونی متمانە لەنێوان هەردوولا دەگەڕێتەوە، بەڵام دەبێت بەپێی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بیربکەنەوەو لەپێناو مووچەی خەڵک رێێکەوتن بکەن نەک بەرژەوەندی کۆمپانیاکان، بۆیە دەبێت کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت و داهاتی ناخۆ چارەسەر بکرێت".
ب ح

بیروڕا