کوردستانی
هه‌سه‌ده ده‌یان داعشى ده‌ستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاواى كوردستان، به‌رده‌وامن له ڕاونانی چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، چالاكییه‌كانیان له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا بوونه هۆی ده‌ستگیركردنى ده‌یان ئه‌ندامی داعش.
یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌سه‌ده له هێرشێكی پلانداندراوی خانه‌یه‌كی داعشیان پووچه‌ڵكرده‌وه له گوندی تاكیحی له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، سێ ئه‌ندامیان گرت و چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌یان دۆزییه‌وه كه پێوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌سه‌لمێنێت.
پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، 71 پیاوی به‌كرێگیراویان له كاتی ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان له ده‌شتی عه‌ین عیسا گرت، به تایبه‌تی له شارۆچكه‌ی حیشه و ده‌وروبه‌ری. بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ماده‌ی به‌كارهێنراو بۆ چالاكییه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شازده‌ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه تایبه‌ته‌كانی كۆماندۆی هه‌سه‌ده، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، دوو ئۆپراسیۆنی ته‌ناهیان ئه‌نجام دا له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
یه‌كه‌میان له گوندی بریحه نزیك به‌سیره بوو، كه بوو به هۆی گرتنی ئه‌ندامێكی داعش كه به‌شداریی له هێرشه‌كان دژی هێزه سه‌ربازییه‌كان و هاوڵاتییان كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
دووه‌میان له گوندی سه‌بخه بوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ی گرتنی دوو ئه‌ندامی داعش بوو كه به‌رپرسیار بوون له چه‌ندان هێرش.
بیست و یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كه‌كانی چالاكی تاكتیكی (TOL) ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، به پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجام دا له ته‌بقه، ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر مو‌سا سه‌رۆكی خانه‌ی داعشیان گرت كه خه‌ڵكی ته‌بقه‌یه، به‌پێی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، ئه‌و به‌رپرسیار بوو له به‌ڕێوه‌بردنی دابه‌شكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل له نێوان خانه‌كانی داعشدا و چاودێریكردنی شوێنه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی.
بیست و سێی تشرینی یه‌كه‌م: یه‌كه تایبه‌ته‌كانی چالاكی (TOL) ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، جارێكی تر به پشتگیریی هاوپه‌یمانییه‌كه، هێرشێكیان كرد له شارۆچكه‌ی مسكهنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، و یه‌كێك له به‌رچاوترین رابه‌ره ناوخۆییه‌كانی داعش، ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف حوسێن خه‌ڵكی مسكهنه گیرا.
له كۆی گشتیدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیی، شه‌ش ئۆپراسیۆنی ته‌ناهییان ئه‌نجام دا له تشرینی یه‌كه‌مدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی گرتنی 79 كه‌س بوو، له‌وانه دوو رابه‌ری خانه‌ی داعش.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ه‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و هێزه ته‌ناهییه‌كان 76 ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجام داوه، 174 كه‌سیان گرتووه، له‌وانه پێنج ڕابه‌ر و حه‌وت ئه‌ندامی داعشیان كوشتووه.
ع
بیروڕا


