کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازیی: چیتر قەبوڵی ناکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازیی: چیتر قەبوڵی ناکەین


مەودا میدیا-

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی چیتر لە دەسەڵاتی قەبوڵ ناکەین یاری بە ژیان و قوتی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند "یانزە ساڵە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان یاری بە ژیان و قوتی خەڵکی کوردستان دەکەن و مووچە نادەن و پابەندی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا نابن".

وتیشیان "مامۆستایان چیتر قەبوڵی ناکەین بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بۆیە رۆژی 20ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدەدەین".

باس لەوەش دەکەن "پێویستە هەمووان بەرانبەر ئەو ستەمەی دەسەڵاتی هەرێم بوەستنەوەو بەشداریی بکەن لەو خۆپیشاندانە".

ع
Qaiwan
Qaiwan