کوردستانی

100مەتری سلێمانی تەنیا پێنج کیلۆ مەتری ماوە تەواو بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


100مەتری سلێمانی تەنیا پێنج کیلۆ مەتری ماوە تەواو بکرێت

مه‌ودا میدیا-

کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی بەردەوامە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانیش لەوبارەیەوە ده‌ڵێت 27 کیلۆمەتری شەقامەکە تەواو بووە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 75%ی کارەکانی تەواو بووە".

وتیشى "بەگوێرەی پلان بڕیارە لە مانگی 9ی ساڵی 2026 شەقامەکە بەڕووی هاوڵاتییاندا بکرێتەوە".

درێژی شەقامی 100 مەتری سلێمانی 32 کیلۆمەترە، تاوەکو ئێستا 27 کیلۆمەتری تەواو بووە، چینی یەکەم و دووەم و سێیەمی شەقامەکە قیڕ کراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan