کوردستانی
بڕیار لهبهرژهوهندیی خوێندكارانى ماستهر و دكتۆرا دهرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
لەسەر راسپادەی وەزیری خوێندنی باڵا بریارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچوو.
لەسەر راسپاردەی د. ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی (15343) لە بەرواری 18ى 8ى 2025 لە وهڵامی نوسراوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە سەر داهاتی زانکۆ خەرجدەکرێت.
کرێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی و زانستی بڕی (300 ) سێ سەد هەزار دینار بوو کە زانکۆکان له خوێندکار وەریاندەگرت و ئەمەش بارگرانی بوو لەم بار و دۆخە خراپەدا.
خوێندکار پێویست ناکات ئەو برە پارەیە بدات و ئەوانەی ئەو برە پارەیەیان لێوەرگیراوە پێویستە لە لایەن زانکۆکان بۆ خوێندکار بگەرێنرێتەوە.
ع
بیروڕا


