کوردستانی
سبه‌ینێ خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چینوتوێژهكان له سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ند لایه‌نێكى سیاسیش به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاماده‌كارییان ته‌واوبوون و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و زۆربه‌ى چینوتوێژهكان و خه‌ڵكى تریش به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن".
وتیشى "له خۆپیشاندانه‌كه ئه‌وه ده‌ده‌ین به گوێى ده‌سه‌ڵات كه چیتر لێى قه‌بوڵ ناكرێت به‌و شێوه‌یه یارى به ژیانى ملیۆنان هاوڵاتیی بكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له دوێنێوه چه‌ند لایه‌نێكى سیاسیی په‌یوه‌ندییان كردووه كه به‌شداریی ده‌كه‌ن له خۆپیشاندانه‌كه‌و چه‌ند لایه‌نێكیش ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ به‌شداریكردن و خۆپیشاندانێكى فراوان ده‌بێت".
ع
بیروڕا


