کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایی عیراق ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عیراق له باره‌ى پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى هه‌رێم و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق تایبه‌ته به پرسى مووچه و داهاتى نانه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیار له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش دراوه به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێك بۆ هه‌رێم دانراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ته‌یف سامى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ به شاندى هه‌رێم ده‌ڵێت، له ماوه‌ى سێ رۆژه‌دا داهاتى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ره‌وانه‌بكرێت".
ع
بیروڕا


