کوردستانی
هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى پێداگرییه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێنرێت، له ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌رچى زووه كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنرێت و خزمه‌تى خه‌ڵك بكرێت".
وتیشى "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتی له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت و دۆخه‌كه له‌و چه‌ق به‌ستویه‌ى ئێستا نه‌مێنێت".
به‌پێى زانیارییه‌كان كه مه‌ودا میدیا دراون "سه‌رۆك بافڵ له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵاتانى ئه‌وروپى و ئه‌مه‌ریكا، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه هه‌رچى زووه حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ناكرێت هاوڵاتییان دواى ده مانگ هێشتا به‌رهه‌مى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیان دیار نییه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى ده‌یه‌وێت به دواخستنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، خه‌ڵك نا ئومێد بكات و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا كه حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى خۆیه‌تى به‌رده‌وام بێت".
ع
بیروڕا



