کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و ساڵح موسلم كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و ساڵح موسلم كۆبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات پەیەدە و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات پەیەدە کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند "دەبێت مافی کورد لە سوریای نوێدا مسۆگەر بێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات".

لای خۆیەوە، وەفدی پەیەدە سڵاوی بەڕێز مەزڵوم عەبدییان گەیاندە سەرۆک بافڵ و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan