کوردستانی
گه‌شتى عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك گه‌شتى عومره به‌ڕێگه‌ى ئاسمانى و وشكانى راگیرا، به‌هۆى دروستبوونى گرفت له گه‌ڕانه‌وه‌ى عومره‌كارانى هه‌رێم له وڵاتی سعودیه، بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه درا.
سیروان سه‌عید سۆفى، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاردراوه گه‌شته‌كانى عومره ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و له رۆژانى داهاتوو نوسینگه و كۆمپانیاكان گه‌شته‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وتیشى "هه‌ردوو گه‌شتى ئاسمانى و وشكانى ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هیچ گرفتێك نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ى گه‌شتى عومره ئه‌نجامده‌ده‌ن به مه‌رج و رێنمایه‌ى كه دانراوه بۆ كۆمپانیا‌و نوسینگه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له خزمه‌تگوزاریی و گه‌ڕانه‌وه‌یان".
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى دروستبوونى گرفت له‌هێڵى ئاسمانى عیراقى، ژماره‌یه‌كى زۆر له عومره‌كارانى هه‌رێم له وڵاتى سعودیه گیریان خواردبوو نه‌یانده‌توانى بگه‌ڕێنه‌وه.
ع
بیروڕا


