کوردستانی
ماف و ئیمتیازات ئهو كهسانهش دهگرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسیی لە پەرلەمانی عیراق رایگهیاند، بەگوێرەی هەمواری یاسای زیندانییانی سیاسیی، هەر کەسێک بۆ یەک رۆژیش لە بەندیخانەی نوگرەسەلمان راگیرابێت، ماف و ئیمتیازاتی زیندانیی سیاسیی دەیگرێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامێکی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسیی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "پێشتر ماوەی 6 مانگ دیاری کرابوو بۆئەوەی ماف و ئیمتیازات بیگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی هەمواری نوێی یاسای زیندانییانی سیاسیی، هەر کەسێک بۆ یەک رۆژیش لە بەندیخانەی نوگرەسەلمان راگیرابێت، ماف و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی دەیگرێتەوە".
ههروهها "رەچاوی ماوەی زیندانکردنیش کراوە، کەسێک زیاتر زیندانی کرابێت ئیمتیازاتەکەی زیاترە".
ئهوهشى خستهڕوو "خەڵکی هەڵەبجەش کە لەدوای کیمیابارانکردن ئاوارەی ئێران بوونە بە هەمان شێوە ماف و ئیتمیازات دەیانگرێتەوە".
ع
بیروڕا



