کوردستانی

ته‌واوى شارى سلێمانى ده‌بێته‌ خاوه‌نى كاره‌باى 24 كاتژمێرى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌واوى شارى سلێمانى ده‌بێته‌ خاوه‌نى كاره‌باى 24 كاتژمێرى

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ مانگى داهاتوو، ته‌واوى شارى سلێمانى بخرێته‌ ناو پرۆژه‌ى رووناكى و بكرێته‌ خاوه‌نى كاره‌باى 24 كاتژمێرى.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ ئێستادا 80%ی شارەکەمان خستووەتە نێو پرۆژەی رووناکی و 517 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگى ئەیلول ئەو 20%ی دیکەی شاری سلێمانی بخرێتە نێو پرۆژەکە و ئامادەکاریی تەکنیکی بۆ دەکرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەی رووناکی، نەهێشتنی موەلیدە ئەهلییەکان و پێدانی کارەبای 24 کاژێرییە بە هاونیشتمانییان".
 
هه‌روه‌ها "ئەو شوێنانەی لەنێو پرۆژەکە نین، لەم وەرزی هاوینەدا لەنێوان 10 بۆ 12 کاژێر کارەبای نیشتمانییان هەبووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan