کوردستانی
زهوى جوتیاره كوردهكان به عهرهبهكان دهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای عیراق 500 دۆنم لە زەویی جوتیارانی کورد لە خورماتوو بە عەرەبی هاوردە دەدرێت، جوتیارانی کورد لە سنوورەکە خێمەیان هەڵداوە و دهڵێن، لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.
دوای ئەوەی دادگای خورماتوو بڕیاریدا 500 دۆنم زەوی جوتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز بە عەرەبی هاوردە بدرێت، سوپای عیراق دەیەوێت بەزۆر بەڵێننامە بە جوتیارانی کورد پڕبکاتەوە و ئەو زەوییانە بە جوتیارانی عەرەب بدات.
هێز لە خورماتووەوە بە ئاراستەی گوندی تەپەسەوز دەستی بە جووڵە کردووە، بەپێی زانیارییەکان دەیەوێت ئەمڕۆ چوارشهممه، دەستبکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێدانی زەوی کوردان بە عەرەبی هاوردە.
جوتیارانی گوندی تەپەسەوز گردبوونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و دهڵێن، ئەو زەوییانە لە باب و باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.
پێدانی زەوی جوتیارانی کورد بە عەرەبی هاوردە کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەکاتەوە و کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان.
ع
بیروڕا


