کوردستانی
وتەبێژی یەکێتی: سلێمانی میوانداری کۆنفرانسێکی گەورە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد کۆنفرانسێکی گەورەی دیبلۆماسی پارتە سۆسیال دیموکراتەکان لە جیهانی عەربی بە هەماهەنگی رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی جیهانی لەسەر بانگهێشتی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "کۆنفرانسەکە گرنگی خۆی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە دەبێتە ناوەندێکی دیبلۆماسی ژمارەیەک لە سەرکردەکان بەشداریی تێدا دەکەن و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەربردنی کۆنفرانسەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران، یەکێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی زۆریانداوە بۆ چارەسەری کۆتایی ئەم پرسە، چونکە مووچە مافێکی سەرەتایی مووچەخۆرانە و دەبێت دەستەبەر بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە دوو رەهەندەوە هەیە، ئەوانیش کارنامەی حکومەتە کە یەکێتی پێی وایە دەبێت هاوڵاتییان تێیدا سەنتەربن و حکومەتی خەڵک بێت، بۆئەمەش پێویستییان بە کارنامە و میکانیزمێک هەبوو لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ داڕشتنی کارنامەی حکومەت".
سەبارەت بە رووداوەکانی هەفتەی رابردووی سلێمانی باسی لەوەشکرد "ئە وپرسە ئێستا لەبەردەم دادگایە داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و حکومەتی هەرێم بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات و هەموو دەستوەردانیکی حزبی لەم بابەتەدا دووربخرێتەوە و یاسا کاری خۆی بکات".
ب ح

بیروڕا