کوردستانی

دەربەندی رانیە بۆ ژاراوە دەکرێت بە دووساید

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەربەندی رانیە بۆ ژاراوە دەکرێت بە دووساید
مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نووسراوێکی بە ژمارە (10345) لە بەرواری 2025/8/28، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کردووە بە مەبەستی دووسایدکردنی رێگای دەربەندی رانیە بۆ ناحیەی ژاراوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیدروستکردنی دووسایدی دەربەندی رانیە-ژاراوە دەرکرد، کە یەکێکە لە پرۆژە زۆر گرنگەکانی رێگاوبان لە ئیدارەی ڕاپەرین.

بڕی 32 ملیار و 373 ملیۆن و 493 هەزار دینار بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی دووسایدی دەربەندی رانیە-ژاراوە دابینکراوە.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan