عیراقی

ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكرێت


مەودا میدیا- 
بڕیارە دوای پەسەندكردنی تەواوی ناوی كاندیدەكان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمدا بەڕەسمی لەلایەن كۆمسیۆنەوە ناوەكانیان رابگەیەنرێت. 

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"هێشتا سەرقاڵی وردبینیكردنن لە ناوی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق خۆیان كاندید بكەن و تەنها لە دوو هەفتەی رابردووشدا 700 كەسیان لە كاندیدبوون دوورخستووەتەوە".  

وتیشی" بە زیاتر لە مانگێك پێش رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكان یەكلایی دەكرێتەوە كە پێشبینی دەكەن بكەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"نزیكەی 800 هەزار كەس ناویان تۆمار كردووە بۆئەوەی وەكو فەرمانبەری كۆمسیۆن سەرپەرشتی هەڵبژاردن و چاودێری سندوقەكانی دەنگدان بكەن، بەڵام لەو ژمارەیە كۆمسیۆن تەنها پێویستی بە 250 بۆ 260 هەزار فەرمانبەر هەیە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan