عیراقی
تۆماركردنی بێبەرامبەری فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك كۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو دوای چەند جارێك درێژكردنەوەی ماوەی خۆتۆماركردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك، پرۆسەكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عیراقەوە راگیرا.
نوریە عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری خۆراكی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو پرۆسەی دەرهێنان و پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك لە تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستان جگە لە هەردوو پارێزگای بەسرەو كەربەلا راگیراوە".
وتیشی"لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە رێنمایی نوێ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە دەردەچێت و هەر گۆرانكارییەك یان خۆتۆماركردنێك لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك دەبێتە پارە و تا ئێستاش بڕی 10 هەزار دینار بۆ خۆتۆماركردنی هەر ئەندامێك دیاریكراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"لە ئێستادا پرۆسەكە قوفڵ كراوە و هاوڵاتی ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییەك بكات، بەڵام لە دوای 15ی9 هەر گۆڕانكارییەكی وەك گواستنەوەی بەینی بریكارەكان، گواستنەوەی نێوان پارێزگاكان، هاوسەرگیری، هەڵەتۆماركردن و منداڵی نوێ بەردەست دەبێت".
وتیشی"تا ئێستا ئەوانیش نازانن بەدیاریكراوی گۆڕانكارییەكان چۆن دەبێت و چاوەڕێی وەزارەتی بازرگانی عیراق دەكەن بۆئەوەی رێنمایی نوێ بڵاو بكاتەوە".
ئ پ
بیروڕا



