عیراقی

مه‌شكور: دەبێت بەغدا مامەڵەی خۆی لەگەڵ هەرێم بگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌شكور: دەبێت بەغدا مامەڵەی خۆی لەگەڵ هەرێم بگۆڕێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەندێک لە هێزە سیاسیەكان رێگری لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم دەکەن، دەیانەوێت بە یەكجار هەموو شتێك بەدەستبهێنن، ئەمە كارێكی هەڵەیە، ئەگەر بەغدا لە قۆناغی یەكەمیشدا نیوەی نەوتەكە بەدەستبهێنێت، باشترە لەوەی هەمووی بە قاچاغ ببرێت.

عه‌لی مه‌شكور، ئه‌ندامی لیژنەی نەوت و غاز له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند "نوێنەری هەولێر لە گفتوگۆکان بەهێزترە لە دانوستانکارەكانی بەغدا، هەر بۆیە دەبێت کاربکرێت بۆ گۆڕینی ستراتیژی دانوستان لەگەڵ هەرێم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناکۆکییە سیاسییەکان وایکردووە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دوابخرێت، هەروەها دەرکردنی ئەو یاسایە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان یەکلادەبێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan