عیراقی

سیستمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەگۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەگۆڕدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد لە سەرەتای ساڵی نوێوە سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی پەیڕەو دەکەن کە منداڵی ساوا دوای لەدایكبوونی كارتی نیشتمانی بۆ دەردەکرێت.

ئەحمەد حەدید، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عیراق رایگەیاند "ساڵی داهاتوو کار بە سیستمێكی نوێی كارتی نیشتمانی دەكرێت و تێیدا بەشی وردبینی ناوەندی كارا دەكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سیستمەکە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە كە ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵیۆزخانەکانی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "منداڵ لەدوای لەدایكبوونی دەتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan