عیراقی
عەباسی: تورکیا بە ئاو عیراق دەخنکێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکى پەرلەمانى عیراق سەبارەت بەردەوامی قەیرانی کەمی ئاو هۆشداریی دەدات و ئاشکرایکرد یەدەگی ئاو گەیشتووەتە نزمترین ئاست و پێویستە بەفیڕۆدانی ئاو کەمبکرێتەوە.
عەبدولهادی عەباسی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانى عیراق رایگەیاند "بەراورد بە ساڵانی رابردوو یەدەگی ئاو بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و قەیرانەکەش پێویستی بە کارى بەپەلە هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تورکیا بە ئاو عیراق دەخنکێنێت و یەدەگی ئاو گەیشتووەتە نزمترین ئاست، دۆخەکەش پێویستی بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاوی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "عیراق ساڵانێکە بەدەست دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەناڵێنێت ئەوەش بەهۆی دروستکردنی بەنداوەکان و کەمبوونەوەی رێژەی ئاو لەلایەن تورکیاوە".
ب ح

بیروڕا