عیراقی

نوری مالیكی: شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوری مالیكی: شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان
مەودا میدیا-

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆبوونەوەیەكی هۆزەکان لە پارێزگای بابل ئاشکرایکرد هەوڵ هەیە بۆ گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت و کودەتا بەسەر پرۆسەی سیاسیدا.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی لە عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆریی، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی و ئەنجامدەرانی گۆڕە بەكۆمەڵەکان نادەن بگەڕێنەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسیی و دەسەڵات لە عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە پشت بە دەستوور ببەسترێت و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لە رێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە ئەنجام بدرێت، سەردەمی تانک و پیلانگێڕی بەسەرچووە".

باسی لەوەشکرد "هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە و ناكرێت دوابخرێت، لەبەرئەوە هەر جۆرە دواخستنێكی پرۆسەکە بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە لە عیراق".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan