عیراقی
عیراق لە لێواری كودەتایەكی سیاسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداری داوەتە حزبە عیراقییەكان لەوەی كە هەوڵی كودەتای سیاسی لە عیراق دەدرێت.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی رایگەیاند"هاوپەیمانێتییەكەیان رێگا نادات دیكتاتۆرییەت و سەردەمی تاریكی عیراق جارێكیتر بگەڕێتەوە و دەیانەوێت عیراق بەهێز و پتەو بێت و كاریگەریی قەیرانەكانی لەسەر نەبێت، بیپارێزین لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان".
وتیشی"ئاگادارن لە جموجوڵی هەندێك لایەن كە دەیانەوێت كودەتای سیاسی بەسەر دەسەڵات و حوكمڕانی عیراقدا بكەن و سەردەمی دیكتاتۆریەت و تاریكی بۆ وڵات بگەڕێننەوە، بەڵام ئەوە هەرگیز روونادات و عیراق جارێكیتر ناگەڕێتەوە بۆ دواوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەڵبژاردن مافێكی نیشتمانییە و ناتوانرێت دوابخرێت، هەر دواخستنێكیش واتای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسییە لە عیراق".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت.
ئ پ
بیروڕا



