عیراقی
شاندی هەرێم و بەغدا هێشتا ناكۆكن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرێمی كوردستان تا ئێستا سوورە لەسەر داواكارییەكانی تایبەت بە داهاتی ناوخۆ و هێشتا لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێكەوتن، بۆیە پێشنیازی نوێی بۆ بابەتەكە كردووە. .
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، بەبێ ئەوەی رێكەوتن بكرێت حكومەتی هەرێم پێشنیاز و بۆچوونەكانی خۆی لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی كردووەتە یاداشتێك و حكومەتی عیراقیش بەهەمان شێوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو یاداشتانەی كە شاندی دانوستانكاری هەردوولا ئامادەیان كردووە، كراونەتە كۆنوسێك و بەرزكراونەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، ئەگەر رەزامەندی لەسەر درا ئەوا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێچەوانەشەوە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئ پ
بیروڕا



