عیراقی

پێنج ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رەنگە دوور بخرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رەنگە دوور بخرێنەوە


مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هەریەك لە ئەندامانی پارتی و بەرەی توركمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەهاتوونەتە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە و بایكۆتیان كردووە، بۆیە رەنگە بە یەكجاری دوور بخرێنەوە".  

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەنیازە یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران لەسەر ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەكە جێبەجێبكات، چونكە ئەوانیش بە هەمان شێوە فەرمانبەری دەوڵەتن و یەكێك لە ئەگەرەكانیش ئەوەیە كە رەنگە سزای دوورخستنەوەی یەكجاری بدرێن و كەسی تر لە شوێنەكانیان دابنرێن. 

ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكدێن لە دوو ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامێكی توركمان و دوو ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و تا ئێستاش بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنەكەیان نەكردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە سەرەتای ساڵی نوێ دوو ساڵی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لەو كاتەشەوە تا ئێستا ئەو ئەندامانە هیچ ئامادەییەكیان لە ئەنجومەنەكە نەبووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan