عیراقی

تیروپشک بۆ وەرگرتنی کارمەندان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیروپشک بۆ وەرگرتنی کارمەندان
مەودا میدیا-

بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممە 2025/9/14، تیروپشک بۆ وەرگرتنی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند " 42 هەزار و 621 کەس بۆ بوون بە کارمەندی کۆمیسیۆن بە ئۆنلاین فۆڕمیان پێشکەش کردووە، بەڵام تەنها 35 هەزار و 925 کەسیان فۆڕمەکانیان گەڕاندووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ قۆناغی یەکەمی راهێنان بە کارمەندان کۆتایی دێت و قۆناغی دووەمیش لە 21ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و دواتر قۆناغی سێیەم کە تایبەت دەبێت بە کارمەندانی سەر سندوق دەستپێدەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan