عیراقی

حه‌كیم: پاراستنی سەقامگیری عیراق بەرزدەنرخێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌كیم: پاراستنی سەقامگیری عیراق بەرزدەنرخێنین
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئازادكردنی هاوڵاتییەکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی روسی-ئیسرائیلی دوای دوو ساڵ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌ عیراق بەرزدەنرخێنێت.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگەیاند "پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەن کە ئارامیی و  ئاسه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی عیراق بپارێزێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی سێشەممە 2025/9/9، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ، هاوڵاتیی روسی-ئیسرائیلی، دوای دوو ساڵ لە رفاندنی لە عیراق بڵاوکردەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan