عیراقی

پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسا دەدات.

لە راگەیەنراوەكەیدا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"دانیشتنەكە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێت، لەوانەش، یاسای بەدەستهێنانی زانیاری و دەنگدان لەسەر پابەندبوونی عیراق بە رێكەوتننامەی نێودەوڵەتی پێشانگاكان،  كە لە ساڵی 1982 لە پاریس واژۆ كراوە و چەند جارێكیش هەمواركراوەتەوە". 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای میلاك و چاوەڕوانی، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی عیراقی بۆ بەڕێوەبردنی كارەسات و قەیرانەكان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای یەكێتییە وەرزشییە نیشتمانییەكان و  خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای جێگرەوەكانی سزاكان دەكرێت.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan