گێتی

دەمپارتی کۆبوونەوەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی جێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمپارتی کۆبوونەوەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی جێهێشت
مەودا میدیا-

بەهۆی نانەوەی ئاژاوە و وتنەوەی دروشم دژی کورد و پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لەلایەن کۆمەڵەی حزبوڵڵا، شاندی دەمپارتی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە "محەمەد بەشیر شیشمەک، جێگری سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی تەبلیخی ئیسلامیی لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنەکەدا دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر کورد و پەکەکە و دەمپارتی".

ئەمە لە کاتێدایە، کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی دیموکراسی و یەکگرتنی نەتەوەیی بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کورد لە پەرلەماندا بەردەوامە و لە کۆبوونەوەکەدا گوێ لە نوێنەری کۆمەڵەکان و دامەزراوەکان دەگیرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan