گێتی
ئەردۆغان: بەرەی دژە ئیسرائیل فراوان بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆک كۆماری توركیا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبووەوە و ئاشکرایکرد ئیسرائیل نه‌ک هه‌ر فه‌ڵه‌ستین به‌ڵكو بووەتە هه‌ڕه‌شه له‌سەر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئاشتی رەتدەکاتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند "ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانەی دژی سیاسەتەکانی ئیسرائیلن روو له زیادبوون کردووە و هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تەلئەبیب بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جینۆسایدی ئیسرائیل له غه‌ززه به هێرشه زه‌مینیه‌كانی چووه‌ته قۆناغێكی نوێوە و كاری له‌پێشینه‌ی توركیاش گه‌یشتنە به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و كۆتاییهێنان به كاره‌ساتی مرۆیی".
ب ح

بیروڕا