عیراقی

ناوی سێ ملیۆن هاوڵاتیی سڕاوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی سێ ملیۆن هاوڵاتیی سڕاوەتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی کۆچی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات یان ئەوانەی کۆچی دواییانکردووە، سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە بێبەش بوون.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروبارەکانی وەزارەتەکەیان بەتایبەت پسووڵەی خۆراک بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشبینی دەکەن ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی کە لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە سوودمەند دەبن بگاتە 41 ملیۆن کەس لە ناوخۆی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "25ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک و بەرنامەکە رادەگیرێت، دواتر بەشی سڕینەوە و زیادکردنی ئەندامانی خێزان بۆ ئەپڵیکەیشنە زیاد دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan