گێتی

هاوپەیمانان هاوكاری زیاتری هەسەدە دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانان هاوكاری زیاتری هەسەدە دەكەن

مەودا میدیا-
هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی سەربازیی زیاتریان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد لە شاری شەدادی نزیك حەسەكە. 

بەپێی وتەی سەرچاوەیەك لە هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە)"هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی سەربازیی زیاتریان ناردووەتە بنكەی شەدادی، كە زیاتر لە پانزە بارهەڵگر و زرێپۆش بوون و چوونەتە نێو بنكە سەربازییەكەیان".  

وتیشی" لە كاتی هاتنی هێزەكەی هاوپەیمانان، فڕۆكەی جەنگی و بێفڕۆكەوان لە ئاسماندا پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەكەیان كردووە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا بە تایبەت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دەستیان بە كشانەوە لە عیراق كردووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری ئەو هێزانە خاكی عیراقیان جێهێشتووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan